د. ڕێواز فایەق، بەبۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراقەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
د. ڕێواز فایەق، لە پەیامێکدا بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، ڕایگەیاند، ڕاستەڕێ و بوێر لە بڕیاردان و هەڵوێست وەرگرتن، سیاسەتی ڕوون و ڕەوان، پابەندبوون بە ڕێککەوتن و هاوپەیمانێتییەکان، ڕاستگۆ و کارا لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکان.
دەشڵێت، ئامادەیی سەرۆك و هەڤاڵانی سەرکردایەتیی یەکێتی لە دانوستانەکان و بەهەند وەرگرتنی شایستەییە دەستوورییەکان، هەموویان پێکەوە بنەمای دروستکردنی ئەو متمانەیەن کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ خۆی و شێوازی سیاسەتکردنەکەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، هەرێمی و عێراقی، دروستیکردووە و ئەمڕۆ لە سەرخستنی کاندیدەکەیدا، سەربەرزانە و بە تەوازوعەوە بەرهەمەکەی چنییەوە و تاجی سەرکەوتنی لەسەر هەوڵە بەردەوامەکانی دانا.