کەشناسێک: تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بارانبارین بەردەوامدەبێت

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆوە لە کات و شوێنی جیاوازدا ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە و تاوەبارانی بەخوڕ هەیە، ئەم ناجێگیرییە تا بەرەبەیانیی سبەینێ بەردەوامدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی یەکشەممە، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەریی بارستەهەوای سارد لە بەرگەهەوای ناوچەکە، ناجێگیریی لە کەشوهەوادا دەستپێدەکاتەوە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوامدەبێت، بەتایبەت لە کات و شوێنی جیاجیا و کورتخایەندا، ئەگەری ڕوودانی هەورەبروسکە و تاوەبارانی کورتخایەن دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هەیە لە شەممەی داهاتووەوە، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک کەشوهەوای ناوچەکە جێگیربوونێک بەخۆیەوە ببینێت، پاشان شەپۆلەکانی بارانبارین بۆ ناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ناوی سوودمەندبووان لە وەرگرتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون رادەگەیەنێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان، وەزارەتەکە بەشێوەکی رەسمی یەکەکانی نیشتەجێبوون دابەشدەکات و ناوی…
Total
0
Share