بەڕێوەبەری خوێندن و پلاندانانی خوێندنی باڵا بۆ خوێندکاران: بە هیچ شێوەیەک بیر لە دەرچوونی گشتیی مەکەنەوە

بەڕێوەبەری خوێندن و پلاندانانی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت، دۆخی ئێستا جیاوازە و بە هیچ شێوەیەک نابێت خوێندکاران بیر لە دەرچوونی گشتیی مەکەنەوە.

د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەگەر دۆخی ئێستا بەراورد بکەین بە دۆخ و کاتی بڵاوبوونەوەی ڤـ.ـایرۆسی کـ.ـۆرۆنا، ئەوکات کەرەنتینی سەرتاسەریی بوو و هەمووان لە ماڵەوە بوون، ئەوەی ئێستا سەرتاسەریی نییە و دۆخەکە جیاوازە”.

وتیشی، “دۆخی سەرتاسەریی نییە و هەمووان لە ماڵەوە نین، بۆ نموونە کۆلێجە پزیشکییەکان بۆ وانە پڕاکتیکییەکان دەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و نەخۆشخانەکان، هەروەها کۆلێجەکانی دیکەش بۆ تاقیکردنەوەکان دەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن، بۆیە باشترە خوێندکاران بیر لە دەرچوونی گشتیی نەکەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک دایەنگەکان ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەداتە دایەنگەکان و رایدەگەیەنێت هەر دایەنگەیەک حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی مێشکی تێدا تۆماربکرێت پێویستە…
زیاتر ببینە

ئاگر لە دهۆك و كاردانەوە لە بەغداد
حكومەت و پەرلەمانی كوردستان بەرامبەر هێرشەكانی توركیا بێدەنگن

ناردنی شاند، زنجیرەیەك كۆبوونەوە، كۆكردنەوەی دۆسیەی پێشێلكارییەكان، بانگكردنەوەی نێردە، ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران و تۆماركردنی سكاڵا لە ئەنجومەنی…
Total
0
Share