فڕۆکەی E-2D Hawkeye چی گرنگییەکی بۆ هێزی ئاسمانیی ئەمریکا هەیە؟

فڕۆکەی E-2D Hawkeye یەکێکە لەو فڕۆکانەی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا کە ڕۆڵێکی گرنگی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هەیە، لەلایەن کۆمپانیای نۆرسرۆپ گرومن بە هاوکاریی لەگەڵ کۆمپانیای لۆکهید مارتن پەرەیپێدراوە،بە گشتی فڕۆکەکە هەستان و ئەرکەکانی لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵنە، بڕبڕەی سەرەکییە هیزی ئاسمانییە بۆ درککردن بە هێرشەکانی ئێران و ناردنی زانیاریی ورد و ڕاستەوخۆ سەبارەت بەوەی کە لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەگوزەرێت.

یەکەم مۆدێلی ئەم فڕۆکەیە کە E-2  بوو ساڵی 1966 پەرەیپێدرا، دواتر چوار نەوەی دیکەی لێدروستکراوە و ئەوەی ئێستا چالاکە نەوەی پێنجەمی فڕۆکەکەیە کە لە ساڵی 2014ەوە چالاکە و ژمارەیان 97 فڕۆکەیە، کۆی تێچووی هەر دانەیەکیش 247 ملیۆن دۆلارە.

کاری بنەڕەتیی ئەم فڕۆکەیە ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بۆ هەر دۆخێکی نەخوازراو، بڕبڕەی پشتی ئەم کارەش بریتییە لەو ڕادەرەی بەسەر پشتی فڕۆکەکەوەیە، ئەو جۆرە ڕادارەی لەسەر ئەم فڕۆکەیە چالاکە بریتییە لە AN/APY-9، سیستمی ئەم ڕادارە بەوە شێوەیە دیزاین کراوە کە دەتوانێت چاودێری ڕووبەر و مەودایەکی زۆر فراوان بکات، هەروەها دەتوانێت درک بەو هەڕەشانە بکات کە لە مەودایەکی زۆر نزمدان و تێبینی ئەو هەڕەشانە بکات کە زۆر بە کەمی درکیان پێدەکرێت. دەتوانێت 360 پلە بە چواردەوری خۆیدا شوێنی مووشەکی کروز و بالیستی، فڕۆکە و درۆن دەستنیشان بکات

فڕۆکەکە وەک سەنتەرێک وایە کە دەتوانێت فەرمان بە فڕۆکەوانەکانی دیکە بدات چی بکەن، دەتوانێت لە بەرزی 30 هەزار پێ بە خێڕایی 300 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە هەموو کەشوهەوایەکدا بفڕێت، بەهۆی ئەو زانیارییە وردانەی کۆیاندەکاتەوە، دەتوانرێت زانیارییەکان سوودیان لێوەربگیرێت و بدرێتە فڕۆکەوانەکانی دیکە تاوەکو بزانن بەرەو کوێ بڕۆن و هێرشبکەنە سەر چی شوێنێک، ئەمەش بەهۆی ئەوەی دەتوانێت لە بەرزییەکی زۆرەوە بفڕێت و تێبینی ئەو هەڕەشە و ئامانجانە بکات کە نزمییەکی زۆردان، ڕادارەکەی دەتوانێت لە دووری 400 کیلۆمەترەوە تێبینی هەر هەڕەشەیەک بکات، ئەم مەودای تێبینیکردنەش زیاترە لە هەر ڕادارێکی زەمینی یان ڕاداری کەشتییەکان.

لە ئێستادا. جگە لە ئەمریکا، هەریەکە لە وڵاتانی یابان، فەرەنسا، میسڕ و تایوان خاوەنی ئەم فڕۆکەیەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشی فراوانمان کردەسەر ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی لە ئێران

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێرشی فراوانیان بۆسەر چەندین ئامانج لە ئـ.ـێران ئەنجامداوە، لەنێویاندا، بنکەی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی.…
Total
0
Share