پۆلیسی سلێمانی: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری دزراودا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، دەستیانگرت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری دزراودا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی بنکەی پۆلیسی عەربەت لە دزینی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر (فلات) لە ناو ناحیەی عەربەت، بڕیاری دادوەر بۆ ڕووداوەکە وەرگیرا و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس دەستیپێکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەنجام و دوای کۆکردنەوەی زانیاری، توانرا لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە لە ناحیەی حاجی ئاوای سەر بە ئیدارەی ڕاپەرین بدۆزرێتەوە و دەستی بەسەردا بگیرێت و بگەڕێندرێتەوە بۆ ناحیەی عەربەت. لەئێستادا لە بنکەی پۆلیسی عەربەت دەستی بەسەرداگیراوە.

ڕاشیگەیاند، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (444) لە یاسای سزادان، چەند تۆمەتبارێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان: هێشتا زووە بڵێین زیادکردنی دەرماڵە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ئاشکرایدەکات، زووە بۆ ئەوەی بڵێین زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایانی عێراق، مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. عەبدولواحید…
Total
0
Share