قوباد تاڵەبانی: بەئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک پەرەسەندنێکی مەترسیدارە

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی ماڵی بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و زۆر بەتوندی ئیدانەی دەکەین.

ئاماژە بەوەشدەکات، بیری حکومەتی فیدراڵی دەخەینەوە، گرووپە چەکدارە لەیاسادەرچووەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق؛ هەربۆیە ئەگەر دەستبەجێ ئاژاوەگێڕەکان ڕانەگیرێن و ڕووبەڕووی سزا نەکرێنەوە، دڵنیام سبەی دەبنە هەڕەشەیەکی مەترسیدارتر بۆ سەر سەروماڵی بەرپرس و دامودەزگا ڕەسمییەکانی بەشەکانی دیکەی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرگرتنی گەنم دەستیپێكرد.. شایستە داراییەكانی جوتیاران دەخرێتە بودجەی 2022ی عێراقەوە

وەزیری بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی (2014-2015-2016)، بخرێتە بودجەی ساڵی 2022. ئەمڕۆ یەکەم…
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتی بەدواداچوون بۆ زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران دەكات

سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتیی هەرێم لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران دەكات و لیژنەیەكیشی بۆ بەدواداچوونی كێشەی…
Total
0
Share