فەڕەنسا داوا لە ئەوروپا دەكات سزای توركیا بدات

ئاڵای فەڕەنسا فۆتۆ: RT

وەزیرێكی حكومەتی فەڕەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم داوای لە یەكێتیی ئەوروپا كرد هەڵوێستی توند بەرامبەر توركیا بگرێتەبەر.

كلیمنت بیۆن، وەزیری دەوڵەتی فەڕەنسا بۆ كاروباری ئەوروپا ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر یەكێتیی ئەوروپا هەڵوێستی توند بەرامبەر توركیا بگرێتەبەر، ئەمەش واتە سەپاندنی سزا.

ئەو وەزیرە لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەشدا كە پێویستە سوربوونی ئەوروپا لەو ڕووەوە بەدیبكرێت و ئەوەش دەردەكەوێت ئەگەر بڕیار لەسەر سەپاندنی سزا بدرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ سەرانی یەكێتیی ئەوروپا لە برۆكسل كۆبوونەوەیەكی دوو ڕۆژە دەستپێبكەن، بۆ تاووتوێكردنی بارگرژییەكان لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا.

ماوەی مانگێكە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی بارگرژی بووەتەوە بەهۆی ئەنجامدانی پڕۆسەی گەڕان بەدوای سەرچاوەكانی وزە لە ئاوەكاندا كە قوبرس و یۆنان بە ناوچەی خۆیان ناوی دەبەن، یەكێتیی ئەوروپاش چەندین جار پشتیوانیی خۆیان بۆیان دووپاتكردوەتەوە و هەنگاوەكانی توركیایان بە “نایاسایی” ناوبردووە.

بابەتی پێشتر

کاردانەوەکانی پاش مەرگی ڕابەری ڕۆحیی ئێزدییەکان

بابەتی دواتر

لە شەووڕۆژێكدا 21 كەس لە هەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا مردوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share