قوباد تاڵەبانی: ئێمە وەک هەرێمی کوردستان بەشێک نین لەم شـ.ـەڕە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بۆسەر خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری سۆران کە تێیدا 6 پێشمەرگە شـ.ـەهید بوو، ڕایگەیاند،: “ئیدانەی ئەو هێرشە نایاساییانە دەکەین کە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای جەنگەکەوە وتوومانە، ئێمە وەک هەرێمی کوردستان بەشێك نین لەم جەنگە و بەدڵمان نەبووە.”

ئاماژەی بەوەشدا، “هەرێمی کوردستان بێلایەن بووە و لە داهاتووشدا بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، هەوڵەکانیشمان خستووتەگەڕ بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان لە مەترسییەکان.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، یەكەمین لیستی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی بانكی (TBI) كرا. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share