پۆلیسی سلێمانی: سێ کەس بەتۆمەتی دزینی مەڕوماڵات دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی دزینی ژمارەیەک مەڕوماڵات، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە چەند سەرئاژەڵێكی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.

دەشڵێت، تۆمەتباران دانیان بەوەداناوە كە ژمارەیەک سەرئاژەڵیان دزیوە و گۆشتەكەیان فرۆشتووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ژ ، أ ، م تەمەن 22 ساڵ – ه ، س، أ تەمەن 24 ساڵ – ب ، ب ، ر تەمەن 30 ساڵ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا، دەستگیراوە بەسەر بڕێك پارەدا كە بە تۆمەتباران بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیاش نەوتی هەرێم رەتدەکاتەوە
حکومەتی راسپاردەی هەرێمی کوردستان دۆسیەیەکی دیکەی نەوتی دۆڕاند

حکومەتی عێراق سکاڵایەکی دیکەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان بردەوە و بەپێی بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس کە دۆسیەکەی…
زیاتر ببینە

یاداشتێك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەربەندیخان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرا

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، یاداشتێك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەربەندیخان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كراوە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share