قائیمقامی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: لە ئەمڕۆوە دەتوانن پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە بدەن

قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەتوانن پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە بدەن.

فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگادارییەکەی شەوی ڕابردوومان لەسەر بنەمای ناکۆکیی نێوان خاوەن مۆلیدەکان بوو، کە وتمان پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە مەدەن.

وتیشی، ئەمڕۆ لەگەڵ سەندیکای مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبووینەوە و ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی کە لە کۆتاییدا نرخی ئەمپێری مۆلیدە دیاریکرا هەرچەندێک لە پارەکە لای خاوەن مۆلیدەکان مایەوە وەکو قەرزێکە و لە ڕۆژانی داهاتوو لەکاتی بڕانی کارەبای نیشتمانی دەبێت مۆلیدەکان هەر لەسەر ئەو پارەیە، کارەبا بە هاوڵاتییان بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هاوڵاتییان دەتوانن لە ئەمڕۆوە پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە بدەن کە بۆ هەر ئەمپێرێک بڕی حەوت هەزار دینارە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندیی پارتی و گەلی کوردستان و عێراق ناکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندیی پارتی و گەلی کوردستان و عێراق ناکات. ڤێدانت پاتێل،…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: حکومەتی دیمەشق دەیان گەنجی مەدەنییان رفاندووە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، رایگەیاند، حکومەتی دیمەشق دەیان گەنجی مەدەنییان رفاندووە. ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، رایگەیاند، میلیـ.ـشیاکانی سەر بە حکومەتی…
Total
0
Share