سەرچاوەیەک: گۆڕانکاریی بەسەر هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان دێت

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، ئەو هاوکارییە داراییەی هاوپەیمانان مانگانە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشیدەکات گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، گۆڕانکاری بەسەر هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگە دێت و پێشنیارکراوە کە هاوکارییەکان بگۆڕدرێن بۆ هاوکاریی لۆجیستی.

باسی لەوەشکرد، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بەشێوەی دابینکردنی چەک، پێداویستییەکانی جلوبەرگ، خۆراک و جبەخانە بەردەوامدەبێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوامییان دەبێت، ساڵی داهاتوو وادەی رێککەوتنی هەردوولا کۆتایی دێت، بەڵام گۆڕانکاریی بەسەردا دەهێنرێت و بە شێوازێکی نوێ بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانمان نەکشێنراونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانی هاتوچۆ کشێنراونەتەوە، رایگەیاندووە، ئەگەر ئامێرەکانیش لەکاربکەون…
Total
0
Share