نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی ئازار

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لیستی مووچەی مانگی ئازار ئامادەیە؛ بەڵام دابەشکردنی مووچە، دەکەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئازار ئامادەکراوە و ئەمڕۆ بە ئەگەری زۆرەوە، تاوەکو کاتی کۆتاییهاتنی دەوام، ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکرێت.

وتیشی، ئەگەریش ئەمڕۆ گرفتێک دروستبوو، سبەی پێنجشەممە، بە دڵنیاییەوە لەگەڵ کردنەوەی دەوام، لیستەکە دەنێردرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاند، “پاش ناردنی لیستی مووچە، چاوەڕێی بڕیاری حکومەتی عێراق دەبین بۆ ناردنی پارەی مووچە، دواتر ڕاستەوخۆ 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی سێ ڕادەستدەکەین”.

باسی لەوەشکرد، ئێستا دەستکراوە بە کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتی و ناردنی مووچەش، دەکەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: سوپاسی هەڵوێستی شێخ قـ.ـەیـ.ـس خـ.ـەزعـ.ـەلی دەکەم بۆ پاڵپشتیکردنی قەوارەی دەوڵەتی عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی قەیس خەزعەلی بۆ دەستبەرداربوون لە هێزەکانی، بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share