لەناوشاری سلێمانی دەستكرا بەدابەشكردنی بەشەنەوتی ساڵی ڕابردوو

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە مەڵبەندی پێنجەوە دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات، ئەو شوێنانە وەریدەگرن کە ساڵی ڕابردوو نەوتیان پێنەدراوە.

پێشتر محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاندبوو، “ڕۆژی دووشەممە یەکی تشرینی دووەم نەوتی سپی دەگاتە سەنتەری شاری سلێمانی و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.

دابەشكردنی نەوتی ناوشاری سلێمانی لە مەڵبەندی پێنجەوە دەستپێدەكات و تا مەڵبەندی دە بەردەوام دەبێت، بەو پێیەی ئەو مەڵبەندانە ساڵی ڕابردوو بەشەنەوتیان بەسەردا دابەشنەكرا.

حکومەتی عێراق ڕۆژانە زیاتر لە 20 هەزار لیتر نەوت ڕەوانەی سلێمانی دەکات و بەپێی خشتەیەک کە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دایناوە، نەوت بەسەر مەڵبەندەکاندا دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو ڕێکارەی ئەمساڵ حکومەتی هەرێم دایناوە، هەرخێزانێک بڕی 200 لیتر نەوتی سپی بەنرخی 55 دینار پێدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: پێشنیارکراوە چیای گۆیژە بکرێت بە چەند زۆنێکی گەشتیاری

گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “چیای گۆیژە ناکرێت بە  پرۆژەی نیشتەجێبوون، بەڵکو پێشنیارکراوە بکرێت بە چەند زۆنێکی گەشتیاری”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانەی پابەندی رێنماییەکان نابن سزادەدرێن

هاتوچۆی دەربەندیخان سزای ئەو شۆفێرە بارهەڵگرانە دەدات کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە کۆڵان و شەقامەکان پارک دەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان…
Total
0
Share