ڕاوێژکارێکی سودانی ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەگەر جەنگ بەردەوامبێت، حکومەت دەبێت بۆ مووچە قەرزبکات.
لەوبارەیەوە، شارەزایەکی بواری ئابوری کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو بابەتە بەو شێوەیە نییە و حکومەتی عێراق بەشی نزیکەی شەش مانگ دەتوانێت مووچە دابینبکات ئەگەر جەنگیش بەردەوامبێت.
وتیشی، ئەگەر بەردەوامیی جەنگیش کێشەی بۆ حکومەت دروستکرد، هەرگیز مەترسی لەسەر مووچە دروست نابێت و بە هەر جۆرێک بێت، حکومەت چارەسەری بۆ دەدۆزێتەوە.