بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە دامەزراوەی ڤیم بەشدارییانكرد لە رێورەسمی ماڵئاوایی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دامەزراوەی ڤیم بەشداریكرد لە رێورەسمی ماڵئاوایی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كە بەهۆی كۆتاییهاتن بەئەركەكەی لە عێراق رێكخرابوو.

لە رێورەسمەكەدا كە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران و د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئامادەبوو، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی دەربڕی بۆ رۆڵی گرنگی باڵیۆزی بەریتانیا كە لە ماوەی كاركردنی لە عێراق و هەرێمی كوردستان، هاریكار و پشتیوان بوو لە سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی و لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان و پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و یٔاسایی لە وڵاتدا.

سەرۆك بافڵ هیوای سەركەوتنی بۆ ستیڤن هیچن لە ئەركی داهاتوویدا خواست و داوایكرد وەك هەمیشە پشتگیری لە مافەكانی گەلی كورد و بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كورد و بەریتانیا بكات لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share