200 هەزار لیتر نەوتی سپی بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتییانی چەمچەماڵ دابینکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی 200 هەزار لیتر نەوتی سپی بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتییانی چەمچەماڵ دابەشدەکرێت.

دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، “وەک بەشێک لە ئەرکی سەرشانمان بۆ بەدەمەوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، هەر لە رۆژی رووداوەکەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەرخەت بووین تا بتوانین خزمەتێک بەو خێزانانە بکەین کە زیانیان بەرکەوتووە، بە خۆشحاڵییەوە سەرەنجامی هەوڵەکانمان توانیمان ڕەزامەندی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەربگرین بە پێدانی 100 لیتر نەوتی سپی بە بێبەرامبەر بە دوو هەزار خێزانی سنووری قەزای چەمچەماڵ کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندیی بەردەوامداین تا بە زووترین نەوتەکە بگەیەنینە دەست ئیدارەی قەزاکە بە مەبەستی دابەشکردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ڤاکسیندا لەپەیوەندیداین بۆ دابینکردنی بڕی تەواو بۆ هەرێم

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند…
زیاتر ببینە

تیمە تەندروستییەکانی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی خستە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
Total
0
Share