یەکەم پەیامی موجتەبا خـ.ـامنەیی پاش دەستنیشانکردنی بە ڕێبەری باڵای ئـ.ـێران

موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی باڵای ئێران لە یەکەم وتاریدا پاش دەستنیشانکردنی لە پۆستەکەیدا، ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هێرشکردنەسەر “بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا” لە ناوچەکە.

خامنەیی لە سەرەتای پەیامەکەیدا وتی: ئێمە هەوڵەکانی دابەشکردنی وڵاتمان شکستپێهێنا، ئاماژەی بەوەشدا، “لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە هێرشمان کراوەتە سەر و بەردەوام دەبین لە ڕێبازی بەرگریکردن لە خۆمان”.

ناوبراو جەختیکردەوە، دەبێت داخستنی گەرووی هورمز وەک ”بەرەیەک دژی دووژمن” بەردەوامبێت، ئەگەر پێویست بکات بەرەی دیکەش بکرێتەوە.

ڕێبەری نوێی باڵای ئێران لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، “باوەڕمان بە دۆستایەتیی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە، بەڵام بنکەی ئەمریکا دەکەینە ئامانج، هەروەها بەردەوامیش دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دووەمی كۆرۆنای تێپەڕاند

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دووەمی پەتای كۆرۆنای تێپەڕاند پاش كەمبوونەوەی ژمارەكانی توشبوون و مردن…
Total
0
Share