وێنەی مورید لە ئەندەرپاسی شەهید ڕەئوف بەگ لە سلێمانی دەنەخشێندرێت

وێنەی مورید گۆران، ئەو منداڵەی بوو بە ڕەمزی پشتیوانیی کوردانی ڕۆژئاڤا لە ئەندەرپاسی شەهید ڕەئوف بەگ لە شاری سلمانی دەنەخشێندرێت.

پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە کارێکی نوێی هۆبەی چالاکیی هونەری و مامۆستایانی هونەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات، وێنەی مورید گۆران، ئەو منداڵەی بە ئاڵاکەی سەر پشتی و مەمکەوشکەکەی دەمی، بوو بە ڕەمزی خۆپیشاندانەکانی پاڵپشتی لە ڕۆژئاڤا، لەسەر دیواری ئەندەرپاسی شەهید ڕەئوف بەگ، ئەو شوێنەی مورید پێیدا تێپەڕی، دەنەخشێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆژەکە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی – پەروەردەی ڕۆژهەڵات، هۆبەی چالاکیی هونەری و بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەریی سلێمانی و هاوکاریی دکتۆر موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەر ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەحمود سەنگاوی: زۆرینەی هێزەکانی یەکێتی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و زۆرینەی هێزەکانی یەکێتی خراونەتە سەر…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی: سەرەڕای قەدەغەکردنی بەڵام مارکێتەکانی هەرێم پڕن لە مریشکی بەستوو

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستاش سەرەڕای بڕیاری قەدەغەکردنی، بەڵام مارکێتەکانی هەرێمی کوردستان پڕن لە مریشکی…
Total
0
Share