جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، ترەمپ داوای ئاگربەست دەکات.
عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای ئێـ.ـران، ڕایگەیاند، ئێمە لەڕووی ژمارە و کوالێتییەوە، پەرەمان بە هێرشەکانمان داوە، ئەوەش وایکردووە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە بەدوای ئاگربەستەوە بن.
وتیشی، “ئەمریکا لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ئـ.ـێران سەرکەتوو نەبووە، ئەگەر سەرکەوتوو بووایە، بەدوای ئاگربەستەوە نەدەبوو”.
ئەوەش دەڵێت، ئەمریکا هەموو جیهان دەکاتە نێوەندگیر، بۆ ئەوەی ئاگربەست بکرێت.