بافڵ جەلال تاڵەبانی: فراوانکردنی بەشداریی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیار و دەسەڵات بە ئەرکی خۆمان دەزانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕۆژی جیهانیی ژناندا پیرۆزبایی گەرم لە ژنانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم، هیوای سەلامەتی و سەرفرازییان بۆ دەخوازم و بە ڕێزەوە لە ڕۆڵ، پێگە و خزمەتەکانی هەموو ئەو ژنانە دەڕوانم کە لەپێناو ماف و یەکسانی قوربانییان داوە.

کارکردن بۆ نەهێشتنی جیاکاری و ڕێگریکردن لە توندوتیژی و بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی ئەرکێکی هاوبەشی هەموومانە و دەبێت دوور لە دروشم هەنگاوبنێین بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ژنانی ئازای کوردستان و داکۆکیکاریان بین بۆ پاراستنی ماف و ئازادییەکانیان.

ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فراوانکردنی بەشداریی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیار، دەسەڵات و بەڕێوەبردندا بە ئەرکی خۆمان دەزانین و وەک هەمیشە بە ژنان دەڵێم پشتیوان و پاڵپشتتانم.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share