وەزیری نەوتی عێراق: هەرێم رۆژانە 130 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستان رۆژانە 130 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت؛ ئێمە 80 هەزار بەرمیل نەوتیان لێوەردەگرین و ئەو 50 هەزارەیشی دەمێنێتەوە، بۆ ناوخۆی هەرێم بەکاردەهێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا نزیکەی 350 هەزار بەرمیل رۆژانە لە کەرکوک بەرهەمدەهێندرێت و پلان هەیە بۆ زیادکردنی بۆ 600 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

وتیشی، پەیوەندیی بەردەواممان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم هەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی موقەدەمێکی پێشمەرگە دەدات

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو ئەفسەرەی هێزەکانی پێشمەرگە دوێنێ یەکشەممە گیانیلەدەستدا، رووداوی هاتوچۆ هۆکارەکەی بووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share