لەهەولێر 10 بەنزینخانە لەسەر فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ داخران

قائیمقامیەتى قەزای ناوەنديى هەولێر بڵاویکردەوە، لێژنەکانی پشکنین و چاودێری سەر بە قائیمقامیەت 10 بەنزینخانەیان بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچییەوە داخست.

لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامییەتی هەولێردا ئەوەش هاتووە، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان، 10 بەنزینخانەکە جگە لە داخستنیان، سزاش دراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی پێنج رۆژدا لە نێوان 24ی شوبات بۆ 29ی شوبات، 108 بەنزینخانە بەسەرکراونەتەوە و پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: سبەینێ دەستدەکرێت بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ناوبازاڕی رانیەی خۆشەویست

بابەتی دواتر

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم: رۆژی 5ی ئاداری 2024 پشووی فەرمییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share