ئەو ماتۆڕسوارەی بە تاپڕ تەقەی لە پاسەوانی خوێندگەیەكی كەركوك كردبوو، كوژرا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات، ماتۆڕسوارێك تەقەی لە پۆلیسێكی پاسەوانی بەردەم خوێندنگاەی 11ی ئازار لە كەركوك کرد و هەڵهات.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “كەمێك لەمەوبەر ئەو كەسە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە گەڕەکی ئیسکان تەقەی لێكرا و کوژرا.”
پۆلیسی كەركوك وێنەی دوای كوژرانی كەسەكەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “ئەو كەسە لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە كوژراوە و پێشتر پێنج حاڵەتی تەقەکردن بە تاپڕ لەو سنوورەدا هەبووە.