دۆناڵد ترەمپ: بێبەرامبەر هاوڵاتییانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێنینەوە بۆ ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەوە تا ئێستا زیاتر لە  نۆ هەزار هاوڵاتی ئەمریکی بە سەلامەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان.

وتیشی، ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانە کە هێشتا لە ناوچەکەدا ماونەتەوە و ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە، پێویستە بە زووترین کات لە ماڵپەڕی رەسمیی وەزارەتی دەرەو  ناوی خۆیان تۆماربکەن تاوەکو ناویان لە لیستی گەڕانەوەدا جێگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستاوە دەستمانکردووە بە تەرخانکردنی گەشتی ئاسمانی تایبەت بە شێوەی بێبەرامبەر، هاوکات کار لەسەر ئامادەکردنی گەشتە بازرگانییە ئاساییەکان دەکەین و پێشبینیدەکەین لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا بژاردەی زیاتری گەشتکردن بۆ هاوڵاتییان بەردەست بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share