سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی: سەوزە و میوەمان بەزیادەوە هەیە

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، رایگەیاند، سەوزە و میوەمان بەزیادەوە هەیە و هیچ گرفتێک نییە.

سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ گرفتێک بۆ هاتنی سەوزە و میوە دروستنەبووە و ئێستا لە عەلوەدا بە زیادەوە بەردەستن.

وتیشی، نرخی چەند بەرهەمێک کەمێک گران بووە، بەڵام ئەوە کاتییە و دۆخەکە ئاساییدەبێتەوە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواى بانگهێشتكردنى هه‌ردوو وه‌زیری سامانه ‌سروشتییه‌كان و كاره‌با بۆ په‌رله‌مان ده‌كرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داوایان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان ڕاسپێرێت بۆ بانگهێشتکردنی هەردوو…
Total
0
Share