بافڵ جەلال تاڵەبانی: حکومەتی هۆڵەندا رۆڵی کاریگەری لە بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابوریی هەرێمدا هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەدریان ئایسلستاین، کونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتی لە خواستی یەکێتی کردەوە لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و بەھێزکردنی ھاریکاریی ھاوبەش لەگەڵ هۆڵەندا لە سەرجەم بوارەکاندا کە ببێتە هۆی زیاتر خزمەتکردن و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لەنێوان هەردوولادا.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ رۆڵی کاریگەری حکومەتی هۆڵەندا و کۆمپانیاکانیانی بە بایەخەوە باسکرد لە بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و هیوای خواست ئەم پەیوەندییانە پەرەی زیاتریان پێبدرێت و هانی خاوەنکارانی هۆڵەندا بدرێت تا سەرمایەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ، لەو رووەشەوە هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی بۆ دەربڕین.

لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا چەندین تەوەری تری جێی بایەخی هەردوولا بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕ کرا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مام غەفور یەکێک بوو لە تێکۆشەرە دیارەکانی کوردستان کە هاوڕێی سەرۆک مام جەلال بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، لە دڵەوە غەمباربووم بە کۆچـ.ـی دوایـ.ـی پێشمەرگەی دێرین مام غەفور،…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە: بەبێ پشکنین دوو ورچیان لە شاخەکانی هەورامان ئازاد کردووە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو بەبێ وەرگرتنی ڕێنمایی، دوو ورچ ئازادکراون. سەرهەنگ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی…
Total
0
Share