ژووری بازرگانیی سلێمانی: هیچ مەترسییەک لەسەر کەمیی خۆراک و کاڵاکان نییە

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، دڵنیایی تەواو بە هاوڵاتییان دەدات کە هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی خۆراک و کاڵاکانی پێویستیی رۆژانەدا نییە و هەموو جۆرەکانی خواردەمەنی و پێداویستییە سەرەکییەکان بەردەستن لە کۆگا و بازاڕ و مارکێتەکاندا.

ئاماژە بەوەشدەدات، لە پێشوازیی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، بە ئامادەکارییەکی تەواوەوە، بڕێکی زۆر لە کاڵا و خواردەمەنی هاوردە کراوە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی
هاوڵاتییان بەشێوەیەکی ئاسایی و بەردەوام دابین بکرێت. ئێستا سەرجەم کۆگاکان پڕن لە خواردەمەنی و کاڵای سەرەکی.

ژووری بازرگانیی سلێمانی دڵنیایی دا بە هاوڵاتییان کە هیچ مەترسییەک لەسەر کەمیی خواردەمەنی و کاڵاکان نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی راپەڕین هەواڵێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە چەند ئەکاونتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکی دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەندی تەندروستیی…
Total
0
Share