سوپای ئیسرائیل باری نائاسایی راگەیاند

دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران، سوپای ئیسرائیل باری نائاسایی راگەیاند و ناوەندەکانی خوێندن داخران.

بەپێێ راگەیەندراوی سوپای ئیسرائیل، بەهۆی هێرشەکانی ئەو وڵاتەوە بۆسەر ئێران، تەواوی دەوامی خوێندنگە، زانکۆ و ناوەندە پەروەردەییەکان راگیران و ئەنجامدانی هەر جۆرە کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەکی جەماوەرییش، قەدەغەکرا.

حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت، ئەو شوێنە خزمەتگوزارییانەی کە بۆ بژێویی ژیان و باری نائاسایی زۆر پێویستن، لە دەوام بەردەوام دەبن.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات، بۆ پاراستنی گیانیان، بەردەوام رەچاوی رێنماییە خۆپارێزییەکان بکەن کە لە رێگەی ئەپڵیکەیشن و پۆرتاڵی فریاگوزارییەوە بڵاودەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: یەکێتیی ئەوروپا ئەرێنییانە بۆ پرسی رۆژئاڤا نزیکبووەتەوە

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایدەگەیەنێت، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا نزیکبوونەوەیەکی ئەرێنییان هەیە سەبارەت بە پرسی رۆژئاڤا. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: شەپۆلێکی نوێی هێرش بۆسەر تاران دەستیپێکرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر تاران دەستپێکردووە. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share