شارەزایەکی کەشناسی: جارێکی دیکە بەفر دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینیدەکات، لە رۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین ناوچەکەمان بگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، ئەمشەو یەکێک دەبێت لە ساردترین شەوەکانی ئەم مانگە و پلەی گەرمی لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، 4 تا 5 پلە بۆ ژێر سفر و سەنتەری پارێزگای هەولێر، دهۆک و کەرکوک 2 تا 3 پلە بۆ ژێر سفر نزمدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش، 10 تا 13 پلە بۆ ژێر سفر و لە زۆربەی ناوچە و رێگەکان، شەختە و بەستن روودەدات پێویستە ئاگاداربن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی چوارشەممە 21ـی 1ـی 2026، کەش جێگیردەبێت و ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ، 2 تا 3 پلە بەرزدەبێتەوە، بەڵام پلەی گەرمی لە شەودا جێگیردەبێت و بەستن و بەستەڵەک بەردەوامدەبێت، بۆ رۆژی پێنجشەممە 22ـی 1ـی 2026، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەزۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و لە کاتەکانی شەودا، پێشبینیدەکرێت شەپۆلێکی بەفربارین رووبکاتە ناوچەکە و سەرەتاش لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان و عێراقەوە دەستپێدەکات و لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە 23ـی 1ـی 2026، سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە بەشێوەی بەفربارینی مامناوەند دەبێت و لەسەر سەرجەم ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکوک، نەینەوا، ئیدارەی راپەڕین، سۆران، زاخۆ و باکووری ئیدارەی گەرمیان بەفر دەبارێت و تا ئێوارەی رۆژی هەینی، ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامیی دەبێت.

رێژەی پێشبینیکراوی بەفربارین لە ماوەی رۆژی هەینی 23ـی 1ـی 2026:

– پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر، نەینەوا، ئیدارەی زاخۆ و سەرجەم ناوچەکانیان 6-15 سم.

– پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 10-20 سم و ناوچە شاخاوییەکان 20-30 سم.

– ئیدارەی راپەڕین و سۆران 15-20 سم.

– پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی باکووری گەرمیان 1-4 سم و ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی گەرمیان بارانبارین دەبێت 1-3 ملیم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا…
زیاتر ببینە

نەژاد عەبدوڵا: بڕیاری هەڵوەشانەوەی گەشت بۆ سەلامەتیی گیانی خوێندکاران و هاوخەمییە

بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى سلێمانى، رایگەیاند، “بڕیاری هەڵوەشانەوەی گەشتەکان بۆ سەلامەتیی گیانی خوێندکاران و دەربڕینی هاوخەمییە”. نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى…
Total
0
Share