بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئاشکرایدەکات، رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری سۆران روویدا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی رووداوێکی ھاتوچۆ لە شاری سۆران بەرامبەر پەروەردەی سۆران، کە بەهۆی رووداوی لادان لە شەقام، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هەیلۆکس لە شەقامەکە چووبوویە دەرەوە و خۆی بە دارێکدا کێشابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانیی نەبووە.