شوان محەمەد: تەیف سامی هۆكاری خەرجنەكردنی مووچەی مانگی چواری ئاشكرانەكردووە

شوان محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكدا رایگەیاند، هیچ بڕیارێك نییە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی چوار لە 960 ملیار دینارەوە بۆ 700 ملیار دینار كەمبكاتەوە.

راشیگەیاند، تاوەكو ئێستا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق هۆكاری خەرجنەكردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرانەكردووە كە ناردنی مووچە دوادەخەن، بەڵام هەر دەنێردرێت.

وتیشی،”مامەڵەی حكومەتی عێراق لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێم پێچەوانەی رێككەوتنەكانە و هەرێم سەرجەم داواكارییەكانی جێبەجێكردووە و نازانرێت بۆچی مووچە نەنێردراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکێکی هەولێر روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە. لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستاندا…
Total
0
Share