تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەیەکی کاتی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی چاککردن و سیانەکردنی شەقامی تونێلی پێشڕەو، رۆژی شەمە، 28ـی 2ـی 2026، لە کاتژمێر 10ـی بەیانی بۆ 12ـی نیوەڕۆ، تونێلەکە بە رووی هاتوچۆی شۆفێراندا دادەخرێت.

دەشڵێت، شۆفێران دەتوانن رێگەی سەر شاخی ئەزمەڕ بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share