بافڵ جەلال تاڵەبانی و جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی لە سلێمانی کۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوو، دۆخی سوریا و رۆژئاڤای کوردستان تاوتوێکرا.

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی باسی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کرد و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سوریای خستەڕوو.

فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـ.ـەدە سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد بۆ هەڵوێست و پشتیوانییەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیـ.ـرۆردا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، لە پشتیوانیکردنی رۆژئاڤای کوردستان بەردەوام دەبین تاوەکو دڵنیاببینەوە سوریا دەبێتە وڵاتێک کە هەمووان ماف و نوێنەرایەتیی خۆیان تێیدا دەبێت و حکومەتەکەشی دەرخەری هەمەچەشنیی کۆمەڵگەی سوریا بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی شارباژێڕ بۆ شۆفێران: لەسەر رێگەی تونێلی پێشڕەو قەرەباڵغی دروستبووە

بەشی ھاتوچۆی قەزای شارباژێڕ شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، کە لەسەر رێگەی تونێلی پێشڕەو قەرەباڵغی دروستبووە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا…
Total
0
Share