دەوڵەت باخچەلی سوپاسی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات

سەڵاحەدین دەمیرتاش و دەوڵەت باخچەلی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان دەربارەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیادا ئەنجامدا.

رۆژنامەی Independent بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، و دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی مەهەپە دەربارەی پڕۆسەی ئاشتیی و هەنگاوەکانی ئەنجامدرا.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دەربارەی دواین هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیادا بووە و دەوڵەت باخچەلی سوپاسی تایبەتی ئاراستەی دەمیرتاش کردووە، لەپێناو هەڵوێستەکانی بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆسەکە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لە درێژەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دەمیرتاش رایگەیاندووە، هەموو هەوڵێک بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیادا دەدەم و سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەموو ئەو سەرکردانە دەکەم کە رۆڵیان لە پڕۆسەکەدا هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاری لەبارەی بوومەلەرزەکەی شارەزوور ئاشکرادەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم زانیاریی لەبارەی بوومەلەرزەکەی شارەزوور بڵاودەکاتەوە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر…
Total
0
Share