قوباد تاڵەبانی: لە هەرێمی کوردستاندا، ئەركی ئێمە، لە زمان پاراستنەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدانی زمانی کوردی

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، پیرۆزبایی لە هەموو ئەو نووسەر، شاعیر و خەباتکارانە دەکەین، کە دەیان ساڵە سینە و زاریان كردۆتە قەڵغان لەپێناو پاراستنی زمانی کوردیدا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، پیرۆزبایی لە هەموو ئەو نووسەر، شاعیر و خەباتکارانە دەکەین، کە دەیان ساڵە سینە و زاریان كردۆتە قەڵغان لەپێناو پاراستنی زمانی کوردیدا، وەک سەربازی ون؛ رەنج، تاڵی و مەینەتیی زۆریان بۆ زمانەكەمان چەشتووە،  لە ئەمڕۆدا لەگەڵ پارێزەرانی زمان، ئاواتمانە هەموو منداڵانی کورد ئەو مافە سەرەتاییەیان بۆ بەدیبێت، کە پەروەردەكردن و فێركردنە بە زمانی شیرینی کوردی.

وتیشی، ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا، ئەركی ئێمە لە زمان پاراستنەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدانی زمانی کوردی، دەبێت حکومەت و ناوەندە زانستییەكان، بەپێی پلان و چنینێكی هاودەنگ، کاربکەن، تا زمانی کوردی لەگەڵ گۆڕانکاری و پێشکەوتنە زانستی و بەجیهانیبوونەكاندا، برەو بسەنێت، بۆ ئەوەی نەک لە مەترسیی پەراوێزکەوتن و پاشکۆبوون رزگاریبکەین، بەڵکو شانبەشانی زمانە زیندووەکانی جیهان، وەک چۆن ڕەگدارە، وەهاش پایەدار و بەكار بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: شۆفێران پابەندی ئەو خێراییە بن کە بۆیان دیاریکراوە تا لە سزای دارایی بەدووربن

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو ئامارەی لەبارەی تۆمارکردنی سزای سەرپێچی کامێرای پۆینت تو پۆینت بڵاوکراونەتەوە هەڵەن، داواشدەکات شۆفێران پابەندی…
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکان: دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخ هەبووە

کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت رایگەیاند، دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخ هەبووە.…
Total
0
Share