80 ملیۆن دینار بۆ سێ پڕۆژەی سلێمانی تەرخاندەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، خەرجکردنی بڕی 80 ملیۆن دیناری بۆ سێ پڕۆژەی سلێمانی راگەیاند، کە بریتین لە “كۆنكرێتكردنی شەقام، نەخشەی گەشتیاری، ماستەرپلانی سلێمانی”.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە پێی سێ فەرمانی وەزاری بڕیاردراوە بە خەرجکردنی گوژمەیەکی تایبەت بۆ سێ پڕۆژە لە شاری سلێمانی.

دەشڵێت، بڕی گوژمەکە تایبەتە بە جێبەجێکردنی سێ پڕۆژە لەم بوارانەدا “كۆنكرێتكردنی شەقام، نەخشەی گەشتیاری، ماستەرپلانی سلێمانی”.

ژمارەی کۆی گشتی گوژمەکان دەگاتە 80 ملیۆن دینار و بەم جۆرە دابەشکراون:

65 ملیۆن و 678 هەزار دینار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە گەڕەكی پورەگوڵە لە چەمچەماڵ.

6  ملیۆن و 998 هەزار و 500 دینار، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی كەرتی گەشتیاری بۆ چاپكردنی نەخشەی گەشتیاری لە چوارچێوەی پلانی پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار لە سلێمانی.

7 ملیۆن و 587 هەزار و867 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ماستەرپلان لە سنووری فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی بەمەبەستی بایەخدانی زیاتر بە ماستەرپلان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەمپینێك پێكهێنراوە.. بۆ پشتیوانی زیندانیانی بادینان لە بەردەم دادگاكانی هەرێم خۆپیشاندان دەكرێت

بۆ پشتیوانی لە چالاكوان و ڕۆژنامەنوسانی زیندانیكراوی بادینان كەمپینێك پێكهێنراوە و لە بانگەوازێكدا دەڵێت، مامەڵە لەگەڵ زیندانیان لە…
زیاتر ببینە

شارەزایەکی یاسایی: پۆستى بریکارى وەزارەت سیاسى نییە و حوکمەکانى فەرمانبەرى ئاسایى بەسەردا جێبەجێدەبێت

شارەزایەکی یاسایی رایدەگەیەنێت، “پۆستى بریکارى وەزارەت سیاسى نییە و حوکمەکانى فەرمانبەرى ئاسایى بەسەردا جێبەجێدەبێت”. عەبدولقادر ساڵح، شارەزای یاسایی،…
Total
0
Share