ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان دەدرێت

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیستی درێژخایەن بەردەوامە، هەر مامۆستایەك خوازیارە دەتوانێت سوودمەندبێت.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لێكتێگەیشتنێكمان لەگەڵ كۆمپانیایەكدا هەبوو كە ئۆتۆمبێلی بەشێوازی قیستی درێژخایەن بۆ مامۆستایان دابیندەكرد، بەڵام بەهۆی گرفتی دواكەوتنی مووچەوە مامۆستایان نەیانتوانی سوودمەندببن و ئێستاش هەر مامۆستایەك خوازیاربێت دەتوانێت سوودمەندبێـت.

وتیشی، “ئەگەر مامۆستایان پشتگیری لە یەكێتیی مامۆستایانەوە بۆ كۆمپانیاكە بەرن بە دڵنیاییەوە لە پێشەكی و نرخەكەی و قیستەكەی جیاوازدەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: هەوڵی سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا دەدەین

وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌ به‌ره‌ودان و سه‌رخستنی زیاتری پرۆسه‌ی چاكسازیی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا دەكەنەوە. لە…
Total
0
Share