پۆلیسی راپەڕین: تـ.ـەرمی منداڵێک گەیەندرایە نەخۆشخانە

لە قەڵادزێ تەرمی منداڵێک گەیەندرایە نەخۆشخانە کە بە وتەی کەسوکارەکەی لە حەمام گیانیلەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ، تەرمی منداڵێک بەناوی (م. ر. ئـ) تەمەن 9 ساڵان، دانیشتووی قەڵادزێ، گەڕەکی ئاشتی، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە وتەی کەسوکاری، منداڵەکەیان لە حەمام گیانیلەدەستداوە و گوماندەکەن بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدابێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی، بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی، تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دوو كەسی دەستگیركرد كە دراوی ساختەیان پێبووە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێكیان دەستگیركردووە دراوی ساختەی پێبووە و ویستوویەتی ساغیبکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share