بافڵ جەلال تاڵەبانی: سەرکەوتنی یانەی زاخۆ بەرهەمی کۆدەنگی بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ کرد بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەرانی ساڵ.

لە پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، “لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکەم، بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەرانی جیهان، دەستکەوتێکی گرنگ و مێژووییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی کۆدەنگی و یەکڕیزیی خەڵکی کوردستان بوو بۆ ئەم یانە ئازیزەمان و دەرخەری ئەوەیە، بە یەکگرتوویی و پێکەوەییمان دەتوانین سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كان بە‌ ڕووی هە‌ر فڕۆكە‌یە‌كدا دابخات كە پە‌نابە‌ران دیپۆرتدە‌كەنەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ لە‌كە‌یسی پە‌نابە‌رانی بە‌ریتانیادا دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كانی هەرێم بە‌ ڕووی ھە‌ر…
Total
0
Share