ڤیدیۆ.. پۆلیس بیبەر دەكات بە دەموچاوی منداڵێكی نۆ ساڵاندا و كاردانەوەی بەدوادا دێت

فەرمانی دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك پۆلیسی ئەمریكی دەركرا، پاش ئەوەی پەمپی بیبەریان كردبوو بە دەموچاوی منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵدا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا لوفلی وارن، شارەدەری ڕۆچستەر لە ویلایەتی نیویۆرك ڕایگەیاندووە، “فەرمانی دەستگیركردنمان بۆ ئەو پۆلیسانە دەركردووە كە بەشداربوون لە ڕژاندنی بیبەر بە دەموچاوی منداڵە نۆ ساڵانەكە”.

وارن ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕویدا ترسناك بوو، هەمووانی توڕەكرد، بەداخەوە یاسای ویلایەت و حەسانە دەستی بەستمەوە كە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرمەبەر”.

پێشتر ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، ژمارەیەك لە پۆلیسی شاری ڕۆچستەر، ڕۆژی هەینی پەمپی بیبەریان دژ بە منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵ بەكارهێناوە.

سەبارەت بە ڕوداوەكە ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو منداڵە نۆ ساڵانە بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە هەڕەشەی ئەوەی كردبوو دایكی و خۆشی دەكوژێت.

جیگری سەرۆكی پۆلیسی ئەو شارەش ڕایگەیاندووە، لەكاتی دەستگیركردنیدا منداڵەكە ویستویەتی هەڵبێت و شەقی لە یەكێك لە پۆلیسەكان داوە.

بابەتی پێشتر

نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق سەردانی ئێران دەكات

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی: عێراق پابەندی بەڵێنەكەی نەبووە كە بە ئۆپیك پڵەسی داوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share