کۆکردنەوەی پارە بەناوی هاوکارییەوە لەناو مزگەوتەکان قەدەغەکرا

مرگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر

م. عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، “خەڵکانێک هەن بەناوی نەخۆشی یان فەقیرییەوە دەچنە مزگەوتەکان و داوا لە پێشنوێژ و مامۆستایانی ئایینی مزگەوتەکان دەکەن بانگەوازیان بۆ بکەن و خێر و کۆمەکیان بۆ کۆبکرێتەوە.”

راشیگەیاند، “ئێمە رێنماییمان بەسەرجەم مامۆستایانی ئایینی داوە کە کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری لەژێر هەر ناوێکدا، لەناو مزگەوتەکاندا قەدەغەیە.”

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، “ئەو کەسانەی خێرۆمەندن و ماڵ و زەکاتیان هەیە بۆ بەخشین، ئاگاداربن و بزانن بەکێی دەدەن، هەوڵ بدەن خەڵکانێکی جێی متمانە بدۆزنەوە، یاخود راستەوخۆ خۆیان بیدەن بەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکارییە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووبارە لەگەڵ نوێنەری خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان ‏كۆدەبێتەوە

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەرانی ‏خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان كۆببێتەوە، بەمەبەستی پاڵپشتی لە…
Total
0
Share