باندێكی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق، باندێكی دزی ماتۆڕسكیلیان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی هاوڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد کە ماتۆڕسكیلەكەی لەبەردەم ماڵەکەی لێدزراوە، بڕیاری دادوەر بۆ ڕووداوەکە وەرگیراو و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس دەستیپێکرد، پاش کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست، توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتباران لەشێوەی بانددا تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە و لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستگیرا بەسەر ماتۆڕە دزراوەكە و سێ ماتۆڕسکیلی تردا.

باسی لەوەشکرد، لەدایکبووی ساڵەکانی 2000 و 2001ن و دانیان بە تاوەکانیاندا ناوە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان: چەکدارانی حکومەتی دیمەشق لە دێرحافر دەکشێنەوە

دوای سەردانیکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ دێرحافر و کۆبوونەوەیان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە، میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردەوە، چەکدارانی سوریا لە سنووری…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی برینداری ڕووداوێكی هاتوچۆ پێش ئەو شۆفێرەی هۆكاری ڕووداوەكە بووە دەستگیردەكات

دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێك لە هاوڵاتییەك دەدات و دواتر هەڵدێت، پۆلیسی سلێمانی برینداری ڕووداوەكە پێش شۆفێرەكە دەستگیردەكات و ڕوونیدەكاتەوە،…
Total
0
Share