لە کەلار ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ناوەندی شەقامێکدا

لە کەلار ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ناوەندی شەقامێکدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش پاش رووداوەکەوە، لە شوێنەکە رۆیشتبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر، لەسەر رێگەی کەلار بۆ گردەگۆزینە، لە نزیک گۆڕستانی شێخ عەبدولڕەحمان، کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بەناوەندی شەقامەکەدا کێشا.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی رووداوەکەوە، نەمامێک و ستوونێکی رووناکی زیانی پێگەیشت، هەروەها لێخوڕی ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنی رووداوەکە رۆشتبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە، تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
زیاتر ببینە

مانگی ڕابردوو لە سلێمانی 66 كەس بە ڕوداوی جیاجیا گیانیان لەدەستداوە

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردودا، 66 حاڵه‌تی گیان لەدەستدان له‌ په‌یمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراون،…
Total
0
Share