وەزارەتی کارەبا: نیوەی ماڵان کەمتر لە 73 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە پڕۆژەی رووناکیدا، نیوەی ماڵان لەسەر دوایین پسوڵەی کارەبا، کەمتر لە 73 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارە لەوەی بەشێک لە ماڵان بڕی پسوڵەی کارەبایان لەم زستانەدا بەرزتربووە لە مانگەکانی رابردوو و ئەمەش وایکردووە بە جدییەوە لەم بابەتە بڕوانێت و ئەو بارگرانییەی کەوتووەتە سەرشانی بەشێک لە هاوڵاتییان، هەڵبگرێت.

راشیگەیاند، وەک پاڵپشتییەک و هاوکارییەک بۆ هاوبەشانی ماڵان، تاوەکو رێکەوتی 12ـی مانگی 3، هەر بڕەپارەیەک کە هاوبەشان لە رێگەی سەکۆی “ئی-پسوڵە”ـوە بیدەن، ئینجا پارەی رووناکی بێت یان قەرزی کۆن، ئەوا رێژەی %20ـی ئەو بڕە پارەیان، لەسەر پسوڵەی مانگەکانی داهاتوو کەمدەکرێتەوە.

دەشڵێت، بۆ بەرچاوڕوونیی زیاتر بۆ رای گشتی، وەزارەتی کارەبا زانیاریی ورد لەسەر دوایین پسوڵەی هاوبەشانی ماڵان لە تەواوی کوردستاندا دەخاتەڕوو. زۆربەی هاوبەشانی ماڵان لە سەرانسەری کوردستان، لە خولێکی کارەبا کە تێکڕای رۆژەکانی بریتییە لە 45 رۆژ، کەمتر کارەبا و پارەیان بەکارهێناوە و بۆ گەڕاوەتەوە لە:

کوردستان:

– 50% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی رووناکی کەمتر لە (73,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە.

– بە تێکڕا 853 کیلۆوات کاتژمێریان بەکارهێناوە

– 80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی رووناکی کەمتر لە (160,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە

– بە تێکڕا (1,469 کیلۆوات کاتژمێریان) بەکارهێناوە

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، گەڕانەوەی پارەیەکی زۆری پسوڵەکانی کارەبا لەم زستانەدا، بەگشتی بۆ ئەم دوو هۆکارە دەگەڕێتەوە:

1- تێکڕای خولی پسوڵەی کارەبا بەتێکڕا بریتیبوو لە 45 رۆژ، خولێکی درێژتری پسوڵە، رەنگدانەوەیە بۆ ماوەی بەکارهێنانی کارەبای زیاتر بەبێ ئەوەی گۆڕانکاری لە نرخەکانی کارەبادا رووبدات. بۆ نموونە، 400 کیلۆوات کاتژمێری یەکەم لە هەر 30 رۆژێکدا بە 72 د.ع\کیلۆوات کاتژمێر ئەژماردەکرێت. هەروەها، ئەگەر خولی پسوڵە درێژببێتەوە بۆ 45 رۆژ، 72 د.ع\کیلۆوات کاتژمێر بۆ 600 کیلۆوات کاتژمێر ئەژماردەکرێت. لە هەردوو حاڵەتدا، هاوبەشانی ماڵان هەر خوارترین ئاستی بەکارهێنانی کارەبایان بۆ ئەژماردەکرێت.

2- بەکارهێنانی زۆری کارەبا، بە دیاریکراوی بەراورد بە وەرزی زستانی ساڵانی پێشووتر. سەرمای نائاسایی لەم زستانەدا وایکرد خەڵک زیاتر پشت ببەستێت بە گەرمکەرەوە کارەباییەکان. هەروەها، یەکەم زستان بوو کە زۆربەی هاوبەشانی ماڵان خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری بوون و پێویستیان بە کاتی زیاترە بۆ ئەوەی لەگەڵی بگونجێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێم کرا

وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، دەستمانکرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر…
زیاتر ببینە

“زانیارییە فەلەكناسییەكان هەڵەن”
ڕوونكردنەوەی وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی دیاریكردنی جەژنی ڕەمەزان

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەدات و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش دەڵێت،” دیاریكردنی…
Total
0
Share