لە کۆبانێ منداڵێکی دیکە گیانیلەدەستدا

ئەمڕۆ منداڵێكی دیکە لە کۆبانێ گیانیلەدەستدا.

روانگەی سوری، رایگەیاند، منداڵێکی دیکە بەهۆی گەمارۆکانی سەر کۆبانێ گیانیلەدەستدا.

دەشڵێت، کۆبانێ رووبەڕووی قەیرانێکی توندی کەمیی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بووەتەوە، بەتایبەت دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە، پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ.

بەگوێرەی راگەیەندراوی روانگەی سوری، بەهۆی بەکارهێنانی ئاوی چاڵەکان بەبێ پاڵاوتن، پەتای کۆئەندامی هەرس بڵاوبووەتەوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتی سکچوون و رشانەوە تۆمارکراون.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین: ژمارەیەک دەرمانخانە سزادران و داخران

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچییەوە، چەند دەرمانخانە و نۆرینگەیەک سزادران و داخران. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕیندا…
Total
0
Share