راپرسییەک: ئەمریکییەکان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دۆناڵد ترەمپ هەڵدەبژێرن

ڕاپرسییەکی نوێ لە ئەمریکا ئاشکرایکردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 دا بە 10 خاڵ لە پێش جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتەوەیە.

بەگوێرەی ڕاپرسییەکە کە لەلایەن ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست و ئەی بی سی ئەنجامدراوە، جۆ بایدن لەم قۆناغە سەرەتاییەی هەڵبژاردندا کە ساڵی داهاتوو دەکرێت، بە 10 خاڵ لەدوای دۆناڵد ترەمپەوەیە.

ئەنجامەکان دەریانخستووە کە لە هەر 5 دیموکراتێک 3 کەسیان دەڵێن، کاندیدێکی تریان پێ باشترە لە سەرۆکی ئێستا، لەبەرامبەردا ڕاوێژکارانی جۆ بایدن ئاماژە بەوە دەکەن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بەهێزترین کاندیدی دیموکراتەکانە بۆ ساڵی 2024.

بەپێی راپرسیەکە، دۆناڵد ترەمپ 54٪ی پشتگیری کۆمارییەکان و سەربەخۆکانی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا لە مانگی ئایاری رابردوو 51٪ پشتیوانییەکانی بەدەستهێناوە.

واشنتۆن پۆست ئەوەی خستۆتەڕوو، بەپێی راپرسییەکان کە بۆ کاندیدی سەرکەوتوویی هەڵبژاردنی داهاتوو ئەنجامدراوە، دریدەخات کە کێبڕکێکان یەکسانن.

بابەتی پێشتر

چارەسەرێکی نوێ بۆ جۆرێکی شێرپەنجە ئاشکرا دەکرێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share