سودانی و وەزیرە کوردەکان لە قەتەر لەبارەی مووچەوە کۆدەبنەوە

بەپێی زانیارییەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرە کوردەکان لە قەتەر لەبارەی مووچەوە کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە قەتەر، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ وەزیرە کوردەکان کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی مووچە، داهاتی نانەوتی و رێککەوتنی هەرێم و بەغداد، تاوتوێدەکرێت.

پاش پێشکەشکردنی وتاری عێراق لە لوتکەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە، محەمەد شیاع سودانی دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد و سبەی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی ھەڵەبجە دابینکران

لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی ھەڵەبجە دابیندەکات. پاش…
زیاتر ببینە

وادەی دەستپێکردنی پڕۆژەی جووتسایدی سەیدسادق-پێنجوێن رادەگەیەندرێت

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان، وادەی دەستپێکردنی رێکارەکانی پڕۆژەی جووتسایدی سەیدسادق-پێنجوێنی راگەیاند. دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی…
Total
0
Share