شارەزایەکی کەشناسی: خێرایی با زیاددەکات

شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، خێرایی با زیاددەکات.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ هەینی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، لە بەشێکی ناوچەکانی سنووری هەولێر و دهۆک باران دەبارێت، بەڵام رێژەکەی زۆر نابێت.

وتیشی، لە شاری سلێمانی و قەزای پێنجوێن باران نابارێت، لە بەشێکی ناوچەکانمان هەندێک کات خێرایی با چالاکدەبێت 20 بۆ 35 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرزنجە.. کەسێک دەستگیرکرا زیاتر لە 100 داری بڕیوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند, لە بەرزنجە هاونیشتمانییەک بەهۆی داربڕینەوە دەستگیرکرا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share