قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵوێزی ئەرمینیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی و باڵوێزی ئەرمینیا پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان تاوتوێ دەکەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ رۆبین سۆگۆیان، باڵوێزی ئەرمینیا لە عێراق کۆبووەوە و تێیدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێکرا.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا باسیان لە پێویستیی کاری هاوبەشکرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا، بەتایبەتیش لە بوارەکانی بازرگانی و کەلتوریدا، تاوەکو لەم قۆناغەدا هەنگاوی گرنگ بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکان بنرێت.

هەردوولا هاوڕابوون، کە مێژوویەکی دوور و درێژی پێکەوەژیان لە نێوان هەردوو گەلی کورد و ئەرمەنیدا هەیە، جەختیشیان کردەوە کە ئەم مێژووە دەتوانێت دەروازەیەکی گرنگ بێت بۆ بونیادنانی ژێرخانێکی بەهێزتر لە پەیوەندییەکانی نێوانیان و پەرەپێدانی زیاتری ئاڵوگۆڕە کەلتوری و ئابورییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزێكی ڕۆژهەڵات شەهیدبوونی دوو گەریلا و توركیاش “كوشتنی” بەرپرسێكی پەكەكە ڕادەگەیەنن

یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یه‌ره‌كه‌) شەهیدبوونی دوو گەریلای له‌ بۆردومانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووی گوندی گەڵاڵە ڕاگەیاند و توركیاش كوژرانی…
Total
0
Share