وەزارەتی دارایی عێراق: مووچەمان تەنیا بۆ ئەو مووچەخۆرانە ناردووە کە ناویان لە لیستە رەسمییەکاندا هەیە

وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی دایەوە و دەڵێت، مووچەمان تەنیا بۆ ئەو مووچەخۆرانە ناردووە کە ناویان لە لیستە رەسمییەکاندا هەیە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رێکارەکانی خەرجکردنی مووچە بەپێی بڕگە یاساییەکان و لەسەر بنەمای خەرجیی 1/12ـی ساڵانە ئەنجامدراوە، پارەکەش تەنیا بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە نێردراوە، کە ناویان لە لیستە رەسمییە پەسەندکراوەکاندا هەیە و بە کردەیی بوونیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بڕە پارەیەکی زیادە یان جیاوازیی مووچەکان لە مانگەکانی رابردوو، بە میکانیزمی خەرجکردنی ئێستا نادرێت، چونکە پێویستی بە رێکاری یاسایی و تەرخانکردنی دارایی دیاریکراو هەیە، ئەوەش لە کاتی ئامادەکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2026ـدا، بەپێی رێکارەکان خەرجدەکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق پەیامێکیش ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، “لە گواستنەوەی راستییەکاندا وردبن و دووربکەونەوە لە زمانی گرژی و دروستکردنی بیانوو”.

ئەمەش پاش ئەوە دێت، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەواڵی گەیشتنی پارەی مووچە کە بڵاویکردەوە، رایگەیاند، 36 ملیار دینار لە پارەی نێردراو کورتهێنان هەیە، وەک وەزارەتەکە دەڵێت، ئەمەش “لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتەی ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی فیدراڵ لە دژی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکات و ئەو کێشە، گیروگرفت و بیانووانەی مانگانە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان دروستی دەکات”ـە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌كته‌بی سیاسيی یه‌كێتى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

به‌بۆنه‌ی ڕۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی-یه‌وه‌ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌. له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى هاتووه‌،”ڕۆژی شەھیدی…
Total
0
Share